رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا سەردانی ئەوروپا دەکات.
پەیجەکانی گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ ٩/٢٣ بە سەردانێکی تایبەت و کۆمەڵایەتی گەیشتە ئەورپا.
ئەو سەردانەی رێکخەری گشتی لەگەڵ هەردوو کوڕەکەیدا نماو چیادایە و لە فرۆکەخانەی سلێمانیەوە سەفەری کردووەو لە ئەڵمانیا دابەزیوون.