مەسرور بارزانی: ئاوارەکان مەترسین لەسەر هەرێمی کوردستان

راوێژکاری ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند" میوانداریی (2 ملیۆن و 910) هەزار ئاوارەی كردووە و ئەو ئاوارانەش مەترسین لەسەر ئاسیایشی هەرێم".

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مەسرور بارزانی دەڵێت: "هەرێمی كوردستان لە ئێستادا میوانداریی (2 ملیۆن و 910 هەزار) ئاوارەی كردووە، ئەو ژمارەیەش فشاری گەورە لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم دروست دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا شەڕی داعش و نەبوونی بودجە، بارگرانییەكی تری سەر شانی هەرێمە".

مەسرور بارزانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ژمارەی پەنابەران لە (3 ملیۆن) كەس نزیك بۆتەوە و ئەو ژمارەیەش بە رێژەی (60%)ی دانیشتووانی هەرێمە.



AM:12:52:24/09/2015