عەلی خامەنەئی هێرشدەکاتە سەر سعودیە

‌فۆتۆ: سی ئێن ئێن
لەسەر مردنی حاجیەکان لە وڵاتی سعودیە رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەئی هێرش دەکاتە سەر سعودیەو دەڵێت" ئەو ردوواوە دەرئەنجامی خراپی ئیدارەیە".

عەلی خامەنەئی لە بەیانێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت" ئەو رووداوە جێگای ماتەمی ئێمەو کارەساتێکی ناخۆشە کە جەژنی ئەو هاوڵاتیانە بوو بە پرسە".

رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران سێ رۆژ پرسەی لە وڵاتەکەی راگەیاند، ئەمە لەکاتێکدایە کە دەنگوباسی ئەوە لە ئارادایە کە ١٢٢ حاجی ئێرانی بوونەتە قوربانی لەگەڵ ١٥٠ حاجی تریشیان برینداربوون.

خامنەئی حکومەتی سعودیە بەبەرپرس دەزانێت لەو رووداوەو دەڵێت: ناکرێت چاوپۆشی بکەین لەخراپی بەڕێوەبەرایەتی و مامەڵەی ناتەندروست کە بۆتە مایەی ئەو کارەساتە".



AM:12:32:25/09/2015