وێنە...شیرین بە گریانەوە ناشرترین وێنەی بڵاودەكاتەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری شیرین عەبدولوەهاب بە بڵاوكردنەوە وێنەیەكی هەرا دەنێتەوە و دواتر وێنەكە دەسڕێتەوە.

شیرین عەبدولوەهاب لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیەكی خۆی بە چاوی پڕ فرمێسكەوە بڵاودەكاتەوە لەگەڵیدا ئاماژە بە بێزار و دڵتەنگی خۆی دەكات.

شیرین لەگەڵ وێنەكەدا دەنوسێت "بەڵ من دڵتەنگم، هەست بە دڵنیایی ناكەم، داوای لێبوردن ئەكەم بەڵام دڵم زۆر زۆر تەنگە، خوایە، زۆر پێویستم پێتانە".

وێنەكەی ئەو هونەرمەندە بە یەكێك لە ناشرینترین وێنەكانی دادەنرێت بەو پێیە ڕوخساری زۆر لە نزیكەوە دەرخستووە و لوت و دەمی زۆر بە گەورەی دەردەكەوێت، ئەمە جگە لەوەی هیچ ماكیاژێكی نەكردووە.

دواتر شیرین لە بڵاوكردنەوەی وێنە و پۆستەكە پەشیمان دەبێتەوە و دەیسڕێتەوە و وێنەیەكی كەی خۆی بڵاودەكاتەوە و دەنوسێت "خۆشم دەوێن".



PM:02:03:26/09/2015