نوسینگەی سەرۆكی پارتی روونکردنەوەیەک بلآودەکاتەوە
نوسینگەی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە لەشاری بەغدا پەیكەر بۆ مستەفا بارزانی دروست بكەن‌و دەڵێت ئەم پێشنیارە لەلایەن سەرۆكی پارتییەوە رەتكراوەتەوە.
دەقی لێدوانەكە:
لێدوانێك له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی پارتیی دیمكۆراتی كوردستانه‌وه
هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وه‌هایان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه، گوایه لقی پێنجی پارتیی دیمۆكراتی كوردستان نیازی هه‌یه، په‌یكه‌رێك بۆ (مسته‌فا بارزانیی نه‌مر) له به‌غدا دروست بكات، هه‌ڵبه‌ت پێوه‌ندی به لقی پێنجه‌وه كراوه و، له‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دراوه و (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی) ئه‌م ێشنیازه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه؛ هه‌روه‌ها جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه، له بری دروستكردن و دانانی په‌یكه‌ر، ڕێبازی (بارزانیی نه‌مر) له قووڵكردنه‌وه‌ی به‌ها مرۆییه‌كان، ڕۆحیه‌تی نیشتیمانی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و لێبوورده‌یی له نێوان پێكهاته‌كاندا، پێڕۆ بكرێت.
كیفاح مه‌حموود-راوێژكاری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی پارتیی دیمۆكراتی كوردستان
29 ئه‌یلوول
PM:02:22:29/09/2015