ئەمڕۆ وەزیری دارایی رێباز محەمەد پرۆژەیەکی ١٤ خاڵی پێشکەش ئەنجومەنی وەزیران کرد.
ئەو پرۆژە ١٤ خاڵییە کە له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهاتدایە، دەچێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران تابڕیاری لەسەر بدرێت.
له پێشنیاره‌كانی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتوه:
1- داهاتی پارێزگاكان ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێت بۆ مه‌به‌ستی به‌كارخستن و په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ژێر چاودێریی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و دیوانی چاودێری دارایی.
2- كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و پله تایبه‌ته‌كان بۆ ڕێژه‌ی 50%.
3-خانه‌نشینكردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ته‌مه‌نی یاساییان ته‌واوكردوه‌و تائێستا به‌رده‌وامن یاخود ماوه‌ی خزمه‌تیان بۆ درێژكراوه‌ته‌وه تا له جێگای ئه‌وان خه‌ڵكانی گه‌نج و نوێ جێگایان بگرێته‌وه.
4- نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی (معوم ) له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه هه‌ن مووچه وه‌رده‌گرن و ده‌وام ناكه‌ن.
5- زیادكردنی داهات به‌وه‌ی 100% یاسای باج و گومرگ جێبه‌جێ بكرێت هه‌روه‌ها به‌خشین نه‌مێنێت ته‌نها به‌یاسا نه‌بێت به تایبه‌ت له كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و پێداچوونه‌وه به به‌خشینی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.
6- زیادكردنی داهات له فڕۆكه‌خانه و ڕێگاوبانه‌كان وه‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتوو.
7- ده‌ركردنی بڕیارێك له‌سه‌ر زیاد نه‌كردنی نه‌سریه‌ی هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك زیاتر له ڕێژه‌ی 35% جگه له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
8- شاندو سه‌فه‌ر بۆ وه‌زیر و سه‌رجه‌م پله باڵاكان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌نها بۆ سه‌ردانی فه‌رمیی و پێویست بن نه‌ك بۆ كۆنفرانس و خول و چالاكی.
9-كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كرێگرتنی باڵه‌خانه و ئۆتۆمبیل ته‌نها بۆ حاڵه‌تی زه‌روری بێت نه‌ك بۆ تاكه‌كه‌سی.
10- پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكان.
11- پێداچوونه‌وه و هاوسه‌نگكردنی ده‌رماڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستی گشت دامه‌زراوه و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
12- فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئۆتۆمبیله‌كانی حكومه‌ت كه بۆ مه‌به‌ستی هاتوچۆی تایبه‌ت به‌كاردێن به قیستی درێژخایه‌ن جگه له ئۆتۆمبێله خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیی.
13- بڕینی كرێی مانگانه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به‌و پله باڵایانه‌ی كه له شووقه‌كانی ناز سیتی نیشته‌جێن كه ژماره‌یان ( 380) شوقه‌یه.
14- كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و ڕاگرتنی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ش و هۆبه‌ی نوێ.