ڤیدیۆ.. پەیامنێرێكی (NRT) لەبەرەكانی شەڕ بەسەختی برینداربوو

ئەمڕۆ لە کاتی ڕووماڵکردنی هێرشەکانی پێشمەرگە بۆ سەر داعش لەبەرەکانی جەنگ، ئاڵا هۆشیاری پەیامنێری NRT بە سەختی بریندار بووە.

پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک، ئاڵا هۆشیاری كە لەبەرەكانی شەڕ بۆمبی پێداتەقیەوە و چوار کاتژمێر لە ژێر نەشتەرگەریدا بوو، لە ئێستادا هۆڵی نەشتەرگەری جێهێشت.

ئاڵا هۆشیار لە دایکبووی خۆرهەڵاتی کوردستانە و ئەمڕۆ لەگەڵ عەلی نورەدین عەلی کە کامێرامانی NRTیە لە ڕۆژئاوای کەرکوک ڕوماڵی بەرەوپێشچونەکانی پێشمەرگەیان دەکرد، بەڵام لەو کاتەدا بۆمبێکی چێنراو دەتەقێتەوە هەردوکیان بریندار دەبن، بەڵام برینی کامێرامانەکە سوکترە و زوتر نەخۆشخانەی جێهێشتووە.

لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی چەند گوندێکیان لە ڕۆژئاوای کەرکوک دەستیپێکردووە و توانیویانە چەند گوندێک کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.






PM:05:37:30/09/2015