كەلار.. كۆنفرانسی بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال دەستی به‌کاره‌کانی كرد
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان, كۆنفرانسی زانستیی به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال له شاری كه‌لار ده‌ستی پێ كرد.
لهكۆنفرانسهكه د. یوسف محه‌مه‌د, سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: كورد له باشووری كوردستان, نه‌ته‌وه‌ی دوای جینۆسایده, نه‌ته‌وه‌ی دوای جینۆسایدیش به‌ده‌ست ئازاری بوونه‌وه ده‌ناڵێنێت، چونكه ئێستاش دوای ده‌یان ساڵ و له هه‌ڵمه‌ته تاریكه‌كه‌ی ئه‌نفال, ده‌یان هه‌زار كه‌س ڕه‌شپۆشن و له چاوه‌ڕوانی هه‌واڵ یان ئێسك و پروسكی ئازیزانیاندان.
وتیشی: ئه‌نفال برینێكی قووڵه و یه‌كێكیش له بابه‌ته گرنگه‌كان, كه‌ره‌سته‌كان و شێوازی ساڕێژكردنی ئه‌و برینه‌یه.
لەلایەكی ترەوە مەحمود حاجی ساڵح، وه‌زیری ئه‌نفال و كاروباری شه‌هیدان ڕایگه‌یاند: به‌درێژایی مێژوو گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ڕووبه‌ڕووی په‌لامار و شاڵاوی جینۆساید بوه‌ته‌وه, ئه‌وه‌ش وای كردوه زۆرترین زیانی به‌ركه‌وێت.
وتیشی: له زۆربه‌ی كۆنفرانسه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه‌یان به قه‌باره‌ی زیانه‌كانی جینۆسایدی گه‌لی كورد كردوه. هیواشی خواست ئه‌و جۆره كۆنفرانسانه به‌رده‌وامبن، تاوه‌كو بتوانرێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌ت به به‌جینۆسایدناساندنی كه‌یسه‌كانی گه‌لی كورد بكرێت.
كۆنفرانسی بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
PM:01:18:01/10/2015