دەست بەسەر كارگەیەكی ئێرانیی دروستكردنی بۆمبدا دەگیرێت

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ئەمرۆ رایگەیاند پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستی بەسەر كارگەیەكی گەورەی دروستكردنی بۆمبدا گرتووە‌و ژمارەیەكیان دەستگیركردوە كە سەر بە هێزی قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێرانن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند ئەم كارگەیە لە گوندێك لە باشوری پایتەختی ئەو وڵاتە دۆزراوەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە نزیكی تۆن‌و نیوێك مادەی تەقینەوەی بەهێز لەنێو كارگەكەدا دەستی بەسەردا گیراوە.

تاریق حەسەن، بەرپرسی پۆلیسی بەحرەین، كۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرپرسی سەرەكی ئەم كارگەیە دەزانێت‌و دەڵێت: ئەمە نیشانی دەدات كە ئێران بەشێوەی بەردەوام ئاسایشی بەحرەین‌و ناوچەكە تێكدەدات.



PM:02:59:01/10/2015