روسیا ئاماده‌یه چه‌ك بداته كورد
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئێمە لە ڕێگای حکومەتی بەغداوە چەکمان گەیاندووەتە کوردەکان و لە ئێستاشدا لە هاوپەیمانییەتیەی ڕووسیا و عێراق و ئێران و سووریا کوردەکان لە بیر ناکات.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، سێرگی لاورۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ڕایگه‌یاند: ئامانجی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌سوریا، نه‌هێشتنی تیرۆره‌و مۆسكۆش پشتیوانیی له هیچ هێزێكی سیاسیی سوری ناكات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه وا پیشان دراوه مۆسكۆ پارێزگاری له‌رژێمی سیاسیی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ڕونیشی كرده‌وه، سوپای ئازادی سوریا، ڕێكخراوێكی تیرۆریستی نییه و پێویسته به‌شێكیش بێت له‌چاره‌سه‌ری سیاسیی ئه‌و وڵاته.
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا، لاورۆڤ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: وڵاته‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه، كۆمه‌كی سه‌ربازیی پێشكه‌ش به كورد ده‌كات.
ڕوونیشی كرده‌وه، نوێنه‌رانی كورد له‌نێو سه‌نته‌ری زانیارییه‌كانی به‌غدا بوونیان هه‌یه و وتیشی: ڕوسیا به‌نیاز نییه ئاستی هێرشه ئاسمانییه‌كانی فراوانتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی عێراقیش بگرێته‌وه.
PM:12:50:02/10/2015