به‌مه‌به‌ستی کۆنترۆڵکردنی چه‌ند گوند‌و کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌ره‌به‌یانی 10/1هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ره‌کانی رۆژئاوا‌و باشووری که‌رکوکه‌وه هێرشێکیان ده‌ستپێکرد، له‌و هێرشانه‌دا ژماره‌یه‌ک گوند کۆنترۆڵکرا، به‌ڵام چه‌ند گوندێک و کۆمه‌ڵگایه‌ک که ناوی موجه‌مه‌عی مه‌نسوریه هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه پێشڕه‌ویان کرده ناویه‌وه، به‌ڵام ئازاد نه‌کرا، زۆرێک له‌پێشمه‌رگه به‌شداره‌کان کۆنترۆڵنه‌کردنی کۆمه‌ڵگای مه‌نسوریه ده‌گه‌ڕێیننه‌وه بۆئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و میحوه‌ره باش ئیداره‌ی شه‌ڕه‌که‌ی نه‌کردووه.
به‌ره‌به‌یانی 10/1 له رۆژئاوا‌و باشوری که‌رکوکه‌وه، پێشمه‌رگه ده‌ست به پێشڕه‌وی کرد، یه‌کێک له‌و جێگا ستراتیژیانه‌ی ده‌بوایه پێشمه‌رگه ئازادی بکردایه، کۆمه‌ڵگای مه‌نسوریه بووه که له میحوه‌ری دبسهو سه‌ر به شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ی مۆڵگای چه‌کدارانی داعشه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی که له‌زیاتر له‌سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستی که‌وتووه، سه‌رنه‌که‌وتنی هێرشی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگایه که زیاتر له 600 ماڵ ده‌بێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌می ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌و نه‌بوونی ته‌قه‌مه‌نی پێویست و هێزی پشتیوانی.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه، سه‌ره‌تا پێشمه‌رگه چوونه‌ته ناو کۆمه‌ڵگاکه‌وه، به‌ڵام داعش له‌چه‌ندین ماڵه‌وه لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست و شه‌ڕی قورس روویداوه که ناچار پێشمه‌رگه پاشه‌کشه‌ی کردووه‌و سێ پێشمه‌رگه‌ش جێهێڵراون، دواتر هێزێکی تر چوون به ده‌نگیانه‌وه و دوونیان رزگار کردوون و پێشمه‌رگه‌یه‌کیان شه‌هید بووه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی وا هه گه‌وره که نزیکه‌ی 600 ماڵبێت، هێزێکی زۆر‌و پاڵپشتیکراو به تانک و زرێپۆشی ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌و هێزه له‌رووی ژماره‌وه له‌وه که‌متربوون کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵگایه‌کی له‌و شێوه‌یه‌یان پێبکرێت، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م زرپۆێشیان پێدراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی " تا ئێستا نیگه‌رانییه‌کی زۆر به‌رامبه‌ر ئه‌و خراپ ئیداره‌دانه‌ی ئه‌و میحوه‌ره له‌ناو پێشمه‌رگه‌کان له ئارادایه".
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی له‌هێرشی رۆژی 10/1 هێزی پێشمه‌رگه‌دا 22 پێـشمه‌رگه له‌هه‌موو قۆڵه‌کان شه‌هید بووه، به‌شی زۆری ئه‌و 22 شه‌هیده له کۆمه‌ڵگای مه‌نسوریه بووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه، تا ئێستا نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی له‌نێو هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و میحهورهدا هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌رپرسی میحوه‌ری و به‌رپرسانی تر له‌سه‌ر خراپ به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕه‌که.