روسیا دەیەوێت پەیوەندیەکانی لەگەڵ کوردانی رۆژئاوا بەرەوپێشەوە بەرێت و لەدوا پەرەسەندندا، ئەو وڵاتە داوا لەپەیەدە دەکات نووسینگەی کانتۆنەکان لە مۆسکۆ بکەنەوە.
راوێژکاری هاوسەرۆکی پەیەدە سیهانۆک دیبو رایگەیاند: بەرپرسانی روسیا پێیان رگەیاندوەووە کە پاڵپشتی کردنەوەی نووسینەگەی کانتۆنەکانی رۆژئاوا لە مۆسکۆ دەکەن.
ئەو بەرپرسەی پەیەدە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەر یەک لەئەمەریکاو روسیا لەبەرزترین ئاستدایەو وتی: هیوادارین ئەو پەیوەندییە باشە بێتە مایەی ئەوەی کەهەریک لە روسیا و ئەمەریکا دان بە کانتۆنەکانی رۆژئاوادا بنێنن.
ئەو پەرەسەندنە دوای ئەوە دێت کە فلادەمێر بۆتین سەرۆکی روسیا لەبەردەم کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا رایگەیاند: تاکەهێزێکی سەرەکی شەڕی داعش بکەن، شەڕڤانە کوردەکان و سووپای سوریایەیە.