پەرلەمانتارێكی یەكێتی زانیارییەكی مەترسیدار بڵاودەكاتەوە
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاشکرای ده‌کات که حکومه‌تی هه‌رێم 3 ملیار دۆلاری له ناو بانکێکدا هه‌ڵگرتوه و به مه‌به‌ستی سیاسی ئه‌م پاره‌یه ناداته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شکردنی موچه.
عیزه‌ت سابیر سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی کوردستان بە ماڵپەڕی "میللەت"ی وت: حکومه‌ت نزیکه‌ی 3 ملیار دۆلاری هه‌یه و که له فرۆشتنی نه‌وتدا ده‌ستی که‌وتوه و ئه‌م پاره‌یه‌ش له‌لای بانکی کوردستانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کانه''.
عیزه‌ت سابیر ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که حکومه‌ت له 3 مانگی رابردوودا موچه‌ی مانگی 5 و 6ی دابه‌شکردوه که بڕه‌که‌ی 1 ملیار و نیو دۆلاره، واته ئێستا 1.5 ملیار دۆلاری تری هه‌یه و ته‌نها مه‌به‌ستی سیاسی له پشت دابه‌شنه‌کردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌یه.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی یه‌کێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که چه‌ند جارێک بانگهێشتی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کانمان کردوه بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی لێ وه‌رگرینه‌وه به‌ڵام سه‌رۆکی حکومه‌ت رێگای پێ نادات بێته ناو په‌رله‌مان و یاسا شکێنی کردوه و مه‌گه‌ر ته‌نها به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان له پۆسته‌که‌ی لاچێت.
وتیشی ''دابه‌ش نه‌کردنی موچه و پێنه‌دانی پاره به وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه %100 په‌یوه‌ندی به پۆسته‌که‌ی بارزانیه‌وه هه‌یه''.
بانکی کوردستان بانکێکی نزیک له پارتی دیموکراتی کوردستانه و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌کرێت.
PM:05:38:04/10/2015