وێنە...كارداشیان لەم تەمەنەدا و لەگەڵ ئەم كەسە ناسراوەدا كچێنی لەدەستداوە

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی كیم كارداشیان ئەو تەمەنە ئاشكرا دەكات كە بۆ یەكەمجار پەیوەندی سێكسی تێدا ئەنجامداوە.

كیم كارداشیان لە دواین كتێبیدا كە بەناوی (Kim by sean smith) بڵاویدەكاتەوە، باس لە پەیوەندییە خۆشەویستییەكانی دەكات و بۆ یەكەمجار ئاشكرای دەكات كە لەتەمەنی 14 ساڵیدا پەیوەندی سێكسی ئەنجامداوە، ئەویش لەگەڵ تی جی جاكسۆن برازای ئەستێرەی جیهانی مایكڵ جاكسۆن بووە.

كارداشیان دەڵێت " لەتەمەنی قوتابخانەدا لەگەڵ تی جی پەیوەندییەكی ڕۆمانسیمان هەبوو، هەر بۆیە لەتەمەنی 14 ساڵیدا لەگەڵ ئەودا  كچێنیم لەدەستدا، دواتریش پەیوەندیم لەگەڵ ریگی بوش و كریس هامفریس و كانییه وێستی هاوسەری ئێستای پەیوەندی هەبووە".

ئەو ئەستێرەیە باس لەوە دەكات كە پێش یەكەم پەیوەندی سێكسی دایكی بەردەوام ئامۆژگاری كردووە، بۆیە بەپێی ئامۆژگارییەكانی ئەو لەتەمەنی 14 ساڵیدا حەزی كردووە یەكەم پەیوەندی هەبێت.

كارداشیان لە ئێستادا تەمەنی 31 ساڵە و چاوەڕێی لەدایك بونی منداڵی دووەمی دەكات، هەورەها تی جی جاكسۆنیش هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی سێ منداڵە.



PM:03:45:08/10/2015