ریهانا: حەز ی لەبەستنی پەیوەندیە

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ریهانا، حەزی خۆی بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی سێكسی ئاشكرا دەكات، ئاماژە بەوەش دەكات كە بۆشیاییەكی زۆر لە ژیانیدا هەیە.

ریهانا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەلچ گۆڤاری (vanity Fair) ئاماژە بەوە دەكات كە ماوەیەكە پەیوەندی سێكسی لەگەڵ هیچ كەسێكدا نەبووە، بۆیە زۆر حەز دەكات ئەو پەیوەندییە لەگەڵ كەسێكدا ببەستێت، بەڵام ناتوانێت چونكە نامەوێت دوای ئەو پەیوەندییە هەست بە تەنیای بكەم.

ریهانا دەڵێت "دەتوانم شەو تا بەیانی لەگەڵ گەنجێكی قۆزدا بم، چونكە من مرۆڤم، ژنم، بۆیە سێكسم دەوێت، بەڵام دەترسم لەوەی كە بەیانییەكەی هەستام، هەست بە گوناه بكەم و جارێكی دیكە بۆشاییەك لە ژیانمدا دروست بێت".

ریهانا باس لەوەش دەكات كە پێویستی بەپیاوێكە كە بە هەموو پێوەرێك ڕێزی بگرێت.



PM:02:01:10/10/2015