کەناڵی نالیا داوای روونکردنەوە دەکات لەسەر ئەو ریوشوێنە ناشارستانییەی دژی کەناڵەکەیان گیراوەتەبەر

دامەزراوەی میدیایی نالیا راگەینەدراوێک لەسەر داخستنی ئۆفیسی هەولێر و دهۆک و ئاویکردنی کارمەندەکانی هەولێری بۆ ئەو دێگەڵەی نیوان هەولێر و کۆیە، بڵاودەکاتەوە.
لەراگەیەنراوەکەدا داوا لەحکومەت کراوە  روونکردنەوە بدات لەسەر ئەو رێوشوێنە نایاسایی و ناشارستانییەی ئاسایش بەرامبەر بە کەناڵەکەیان  و رۆژنامەنوسەکانیان گتیراوەتەبەر. 

دەقی راگەیەنراوەکە..
 
کاتژمێر 8:45 خولەکی ئەمشەو هێزێک بەناوی ئاسایشەوە لەشاری هەولێر هەڵیکوتایە سەر ئۆفیسی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و سەرجەم کارمەندانی ئۆفیسەکەی فڕاندوو  ئۆفیسەکەشیان داخست، دواتریش هەموو ستافی کەناڵەکەیان ئاودیوی بازگەی دێگەڵە کرد.
دواتریش هێزێکی تری ئاسایش لەشاری دهۆک، چونەسەر ئۆفیسی دهۆکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و ئۆفیسی کەناڵەکەیان کۆنترۆڵکرد و دایانخست.
دامەزراوەی میدیای نالیا بەم ڕونکردنەوەیە بەرپرسیارێتی پاراستنی گیانی رۆژنامەنوس و کارمەندانی لەکۆی شار و شارۆچکەکانی ژێر دەستەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەخاتە سەر دامودەزگا ئەمنیەکانی هەولێر و دهۆک.
هەروەها داواش لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، روونکردنەوە بدات لەسەر ئەو رێوشوێنە نایاسایی و ناشارستانییەی ئاسایش بەرامبەر بە کەناڵەکەمان  و رۆژنامەنوسەکانمان گرتیەبەر.
کەناڵی ئێن ئاڕ تی کە تاکە کەناڵی ئاسمانی ئەهلیە، چاوی فراوانترین توێژی کۆمەڵگەی کوردستانە، ئەو گۆشەنیگا هاوسەنگەیە کەسەرجەم خەڵکی رووداوەکانی هەرێم و ناوچەکەی لێوەدەبینن، داخستن و تاریککردنی ئەم چاوە، کوێرکردنی بەئەنقەستی جەماوەری کوردستانە. ئەمەش سەرەتایەکە بۆ ئەوەی خەڵکی ئەو راستی ئەو رووداوانە نەبینن کەلێرە بەدواوە لەناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوو دەدەن.
دامەزراوەی میدیایی نالیا، داوا لەسەرجەم نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی لەهەرێم و سەرجەم رێکخراو و هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێم و کۆی ئازادیخوازانی هەرێم دەکات، دەنگ لەسەر ئەم پیشێلکاریە ناڕەوایە هەڵببڕن.
 
دامەزراوەی میدیای نالیا



PM:11:35:10/10/2015