ڤیدیۆ...منداڵێك سەرە پەڕیوەكەی بۆ دادەنرێتەوە

چەند پسپۆڕێكی ئوستورالی پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی سەخت، سەر بۆ منداڵێك دادەنێنەوە كە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لەدەستیدابوو.

پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە منداڵێكی تەمەن 16 مانگ كە ناوی جاكسۆن تایلۆرە و سەری لە لەشی جیابۆتەوە، جگە لە چەند شادەمار و بەشێكی ماسولكەكانی نەبێت، بەو هۆیەشەوە باری تەندروستی منداڵەكە زۆر خراپ بووە بۆ ماوەیەك لەنێوان مردن و ژیاندا ماوەتەوە.

ئەو نەشتەرگەرییە بە دەگمەنترین نەشتەرگەری دادەنرێت كە بۆ لكاندنەوەی سەر بە سەركەوتووی ئەنجامدرابێت، پسپۆڕەكانیش هۆكاری سەركەوتنی نەشتەرگەرییەكە بۆ مانەوەی شادەمار و نەدڕانی ماسولكەكانی سەری منداڵەكە دەگێڕنەوە.

لەئێستادا تایلۆر ژیانی ئاسایی خۆی بەسەردەبات بەهۆی چەند پایەیەكەوە سەری بەلەشێوە جێگیر كراوە بۆ ئەوەی هیچ جوڵەیەك نەكات.



PM:03:26:11/10/2015