قوباد تاڵەبانی بەشداریی دیداری نێچیرڤان لەگەڵ وەزیرەكانی گۆڕانی نەكرد

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ نیچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ خواحوافیزی كردن لە وەزیرەكانی گۆڕان دیدارێكی لەگەڵدا سازكردن، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بەشداریی ئەو دیدارەی نەكرد.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نیچیرڤان بارزانی هەوڵیداوە لەو دیدارەی ئەمرۆدا كە لەگەڵ وەزیرەكانی گۆڕان سازیكرد، قوباد تاڵەبانیش بەشدار بێت، بەڵام ئەو ئامادە نەبووە بەشداری بكات.

سەرچاوەكەی سپی ئاماژەی بەوە كرد كە قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی بەرامبەر بەم هەنگاوانەی پارتی بە نیچیرڤان بارزانی راگەیاندوە، هەر ئەم هۆكارەش بووە كە بەشداری دیدارەكەی نەكردوە.

پێشنیوەرۆ ئەمرۆ نیچیرڤان بارزانی بۆ خواحافیزی دیدارێكی لەگەڵ ژمارەیەك لەوەزیرەكانی گۆڕان لەوانە: مستەفا سەید قادر (وەزیری پێشمەرگە)، رێباز محەمەد (وەزیری دارایی)، رێبوار خەلیل (سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان)دا ساز كرد. (زیاتر بخوێنەرەوە)



PM:03:09:12/10/2015