عادل موراد: هیچ مانایەک نەماوەتەوە بۆ یەکڕیزی لەگەڵ پارتیدا

سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی رایگەیاند" چ مانایەك دەمێنێتەوە بۆ دیموكراسیەت و یەك ریزی چارەنووسی هاوبەش كاتێك پارتی دیموكراتی كودستان رێگە لە سەرۆك و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەگرێت بە شێوەیەكی ناڕەوا كە بگاتە هەولێری پایتەختی هەرێم كە تەلاری پەرلەمان لێیە".
لە پەیامێکدا لەسەر دوا پەرەسندنەکانی ئەمڕۆ نێوان پارتی و گۆڕان و خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوو، عادل موراد لە پەیامەكێدا دەڵێت: من دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ فەرمانبەران‌و مامۆستایان كە بە شێوەیەكی ئاشتیانە ‌و مەدەنیانە داوای ماف و مووچە دواكەوتوەكانیان دەكەن.

لەدرێژەی پەیامەکەیدا عادل موراد دەڵێت" داوا لە پارت و هێزە كوردستانیەكان دەكەم كە هەڵوێستێكی یەك لاكەرەوە وەرگرن بەرامبەر سیاسەت‌و مامەڵە كردنی پارتی".

پەیامەکە
عادل موراد: پاڵپشتی رەهام رادەگەیەنم لەگەڵ خۆپیشاندەرە گەنجەكان دژی تاك رەوی و دیكتاتۆریەت

دڵ و هۆشم لەگەڵ گەنجان‌ و راپەڕیوە دژی ستەم كردن‌ و لابردن‌ و پەراوێز خستن ‌و برسیكردنە، ئەوانەی كە داوای سادەترین مافەكانیان دەكەن كە پێویستە حكومەتی هەرێم بۆیان دابین بكات لەپێدانی مووچە‌و رەخساندنی هەلی كارو باشتركردنی بژێوی ژیانیان، داوایان لێدەكەم كە بەردەوام بن لە رێبازو تێكۆشانیان بەهەموو رێگاو شێوازێكی مەدەنیانە‌و دیموكراتیانە بۆ جێبەجێ‌كردنی چاكسازیە داواكراوەكان لە ژێر سەروەری یاسادا‌و نەهێشتنی جیاوازیە چینایەتیەكان‌و جێبەجێ‌ كردنی یەكسانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و كۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی تاك رەوی و بنەماڵەیی، كە دەبێتە هۆی چەسپاندنی هزری دیكتاتۆریەت و رێگە خۆشكەرە بوو بۆ تاك رەوی لە دەسەڵاتداریدا وەدانانی بناغەی سەرهەڵدانی مافیا له هەرێمی كوردستان كە بازرگانی بە پیرۆزییەكان و شكۆمەندی میللەتەوە دەكەن‌و سەروەت و سامانی میللەت بەهەدەر دەدەن ‌و خەونی نەوەكانی لە ئایندەیەك كەش لەباردەبەن.

من دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ فەرمانبەران‌و مامۆستایان كە بە شێوەیەكی ئاشتیانە ‌و مەدەنیانە داوای ماف و مووچە دواكەوتوەكانیان دەكەن. داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەم كە بەزووترین كات وەڵامی ئەو داواكاریانە بداتەوەو وازبهێنێت لە فێڵكردن ‌و پاساو هێنانەوەی نادروست بۆ دواكەوتنی پێدانی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران. لە پارەی ئەو نەوتەی كە كەڵەكە كراوە لە بانكە ئەوروپی و توركییەكان كە بەناوی چەند كەسێكی بنەماڵەی حوكمڕان لە هەرێمی كوردستان.

چ مانایەك دەمێنێتەوە بۆ دیموكراسیەت و یەك ریزی چارەنووسی هاوبەش كاتێك پارتی دیموكراتی كودستان رێگە لە سەرۆك و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەگرێت بە شێوەیەكی ناڕەوا كە بگاتە هەولێری پایتەختی هەرێم كە تەلاری پەرلەمان لەوێدایە، وە نەهێڵێت وەزیرەكانی بزوتنەوەی گۆران‌و نوێنەرانی بچنە ناو وەزارەتەكانی خۆیان بۆ راییكردنی كارە كارگێریەكانیان.

چۆن دەبێت بۆ پارتێك كە سەرۆكەكەی ماوەیەك لەمەوبەر سەرۆكی هەرێم بووە كە رێگە بەخۆی بدات هەنگاو بنێت بەتاك رەویانە كردارێكی لەو جۆرە كە دوورە لەگەڵ هەموو ئەو پرەنسیپ و یاسا نێودەوڵەتیەكان ‌و ئەو بنەمایانەی حكومەتی هەرێمی لەسەر بنیات نراوە ئەنجام بدات ئەگەر بڕوایان وابێت كە بەم جۆرە كردارو مامەڵانە كە كەمترین ناوی لێبنێین بە دكتاتوریەت وەصف دەكرێت وە بتوانن ئاگری راپەڕین دابمركێننەوە و توڕەیی گەل لێیان كەم بكەنەوە ئەوا بەهەڵداچوون وە لەو حاڵەتانەدا ئەزموونی زۆرمان هەیە كە مێژوو تۆماری كردوە لە كۆن و ئێستادا چونكە ئیرادەی گەل‌و توڕەبوونی جەماوەر بەهێزترە لەوەی كە كردەوە سادەو هەرزەكارەكانی پارتی دیموكراتی بتوانێت لاوازی بكات.

1- كاتی ئەوە هاتووە كە یەكێتی یەك ریزی سەرجەم پارت و لایەن و هێزە سیاسیە نیشتمانیەكان (یەكێتی نیشتمانی + بزووتنەوەی گۆران + یەكگرتووی ئیسلامی + كۆمەڵی ئیسلامی + حیزبی ئایندە) و سەرجەم پارتەكانی ترو چالاكییە جەماوەرییەكان كە بڕوایان بەڕێبازو دیموكراسی هەیە بۆ دەسەڵاتی هەرێم بۆ ئەوەی لەسەر رێبازوو فكری سەرۆك مام جەلال كە بە بەردەوامی بڕوای بە سیاسەتی چەپكە گوڵەكە بوو وە بەشداریكردنی هەموو لایەك لە بریارە چارەنوس سازەكان و نەتەوەیەكانی گەلی كورد. وە لەم روانگەیەوە پێویستە لە سەر پارتە كوردستانیەکان كار بكەن لە سەر پێكهێنانی بەرەیەكی فراوان كە پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بكات‌و تاك رەوی دیكتاتوریەت‌و یاری بە چارەنووسی گەلی كورد نەهێڵێت و بیبەستێتەوە بە كورسی دەسەڵات و بە سەرۆكێك كەماوەیەكی زورە بەرژەوەندی گەلەكەی بەراوێز كردوە‌و چارەنووسی گەلەكەی رووبەڕووی كۆمەڵێك قەیران‌و نەهامەتی كردوە، ئەم هەلە دەقۆزمەوە ‌و وەفای رەهام رابگەیەنم بۆ هێزە قارەمانەكانی پێشمەرگە كە لەبەركانی جەنگدا دژی تیرۆرو تیرۆرستان... وە ئاواتەخوازم كە خۆیان بپارێزن و نەبنە بەشێك لەململانییە سیاسیەكان بۆ ئەوەی هەرێم بپارێزین لەو دوژمنانەی كە چاویان بڕیوەتە ئەزموونی كوردستان....

2- داوا لە پارت و هێزە كوردستانیەكان دەكەم كە هەڵوێستێكی یەك لاكەرەوە وەرگرن بەرامبەر سیاسەت‌و مامەڵە كردنی پارتی، كە دژایەتی بەردەوامی هاوپەیمانەكان دەكات و رێگری لەبەردەم بەدیهێنانی هیواكانی شەقامی كوردی وە واز لەكردارە توندانە بەرامبەر برایانی بزووتنەوەی گۆران بهێنێت‌و نەهێڵن تاك رەوانە دەزگاكانی حكومەتی هەرێم بەڕێوە بەرێت ‌و ئاراستەی بكات بەرەو هەڵدێری ترسناك‌و هەڕەشە درووست بكات لەسەر یەك ریزی‌و ئاشتەوایی وە بە ئاراستەی دابەش بوون‌و شەڕی ناوخۆمان ببات..

3- داواكارم بە ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی بەپەلەی پەرلەمانی كوردستان لە شاری سلێمانی بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای هەرێم بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست كە بگونجێت لەگەڵ داواكاری و خواستەكانی جەماوەرو داخوازیەكان بەدیبهێنێت..

4- داواكارم لەحكومەتی هەرێم بەهەموو پێكهاتەكانیەوە پەلە بكەن لە دانانی بەرنامەیەكی چاكسازی گشتگیرو چارەسەركردنی داواكارییە رەواكانی خۆپیشاندەران‌و پێدانی مووچە دواكەوتووەكانی كارمەندان بێ هیچ دواكەتنێك‌و بەستنەوەی بە سەوداگەری سیاسیەوە...

5- پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا لەهەر پێنج لایەنە سیاسیەكە بۆ چاو پیاخشاندنەوە لە دۆسیەی نەوت كە دورە لە شەفافیەت‌و وە چاوپیاخشاندنەوە لە هەڵسەنگاندنی ئەو گرێبەستە نەوتیە واژوو كراوانە وە ئالیەتی بە بازاڕكردنی دەستكەوتنی پارەو چۆنیەتی دابەشكردنی. وە دەست لەكاركێشانەوەی وەزیری سامانە سروشتیەكان‌و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت لە پەرلەماندا لەبەر ئەو كارە ساتە ئابووریانەو سوودمەند بوونی حیزبی و كەسایەتییە هۆی سیاسەتە نەوتیەكانیەوە و دارووخاندنی ژێرخانی ئابووری‌و واقعی ئابووری هەرێم.

6- داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان‌و حكومەتی فێدراڵ‌و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق‌و ووڵاتانی هاوپەیمانان دەکەم كەبەشداری لە ئۆپراسوێنەكانی لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش بەشدارن‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان كە بەپەلە بێنە سەر خەت‌و رێگری بكەن لە پێشێلكاریە ترسناكەكان بۆ بەها دیموكراسییەكان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە لە هەرێم‌و دانانی سنورێك بۆ ئەو پێشێلكارییە ترسناكانە بۆ مافەكانی مرۆڤ ‌و بەرژەوەندییەكانی هاونیشتمانیان لەژێر دەستی كەمینەیەکی فەرمانڕەوادا.



PM:10:16:12/10/2015