١٢٠ تەن چەکی ئەمەریکی گەیشتە دەست شەرڤانان

بەیانی دوێنێ ١٠/١٢ فرۆکەکانی هاوپەیمانان وەجبەی یەکەمی ئەو چەکی ئەمەریکی کە بڕەکەی ١٢٠ تەن بوو گەیاندە شەڕڤانانی یەپەگە لەرۆژئاوا.

ماڵپەڕی خەبەر ٢٤ کە ماڵپەڕێکی رۆژئاوای کوردستانە بڵاویکردەوە کە ئەو چەکانە لە کانتۆنی کوبانێ لەشارۆچکەی عەین عیسا کەوتۆتە خوارەوە.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەچەند رۆژی داهاتووشدا وەجبەی دووەم دەگاتە دەست شەڕڤانان. هەواڵی ناردنی چەک بۆ رۆژئاوا وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاش پشتڕاستی کردەوە.



AM:09:36:13/10/2015