جڤاتی گۆڕان که به‌رزترین ده‌سته‌ی باڵای گۆڕانه له‌سه‌ر دواپه‌ره‌سه‌ند‌نه‌کانی هه‌رێم و ئیزندانی وه‌زیره‌کان و رێگرتن له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان کۆده‌بێته‌وه.
گوڵستان سەعید، ئەندامی جڤاتی بزووتنەوەی گۆڕان، بە nrt ڕاگەیاند " سبەینێ کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی تاوتوی ئەو دۆخە سیاسییە بکەین کە هەرێمی پێدا تێپەڕ دەبێت و قسە لەسەر ئەو بڕیارەی پارتیش دەکرێت لەسەر دەرکردنی گۆڕان لە حکومەتتدا و دەبێت دانوستان بکرێت لەسەر ئەوەی کە گۆڕان بەشداری لە حکومەت دەکات یان نە".
سەبارەت بە ئامادەنەبوونی نەوشیروان مستەفا لە ئێستادا ئەو ئەندامەی جڤات ڕایگەیاند " نەوشیروان مستەفا بۆ هەندێک پەیوەندی کۆمەڵایەتی خۆی ڕۆشتووە بۆ ئەوروپا و جمگەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پێی خۆی وەستاوە بۆیە بوون و نەبوونی نەشیروان مستەفا کار لە ستراتیژی کارکردنمان ناکات".