بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له رۆژی 10/12 دوو کۆبووه‌نه‌وه‌ی ن‌هێنی و ئاشکرای له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا کردووه تا به‌یانی هاوبه‌ش ده‌ربکه‌ن له‌سه‌ر ئیزندانی وه‌زیره‌کانی گۆڕان و رێگری له سه‌رۆکی په‌رله‌مان، یه‌کێتی ئاماده‌نه‌بوو ئه‌مه بکات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ مه‌لابه‌ختیار به پێچه‌وانه‌ی داواکانی گۆڕانه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه له حکومه‌تدا ده‌مێننه‌وه.
له کاتێکدا هه‌ندێک ناوه‌ندی گۆڕان پێشبینیان ده‌کرد یه‌کێتی کاری وه‌زیره‌کانی له‌حکومه‌تدا وه‌ک هه‌ڵویستێک هه‌ڵپه‌سێرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێری رایگه‌یاند " "یه‌كێتیی نیشتمانیی چوار ساڵه‌كه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت ته‌واو ده‌كات، چونكه پابه‌نده به بڕیاری میلله‌ته‌وه كه بمێنیته‌وه، نه‌ك پابه‌ند بێت به بڕیار و رێككه‌وتنی سیاسییه‌وه".
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان مه‌لا به‌ختیار له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی چله‌ی ماته‌مینی لیوا سه‌فین عه‌بدولمه‌جید رایگه‌یاند "یه‌كێتی به‌توندی دژی دوو ئیداره‌ییه، هیچ لایه‌كیش هه‌ق نییه كوردایه‌تی به یه‌كێتی و پارتی بفرۆشێت و باشتر له یه‌كێتی و پارتی نه‌سیحه‌تی یه‌كێتی و پارتی بكات بۆ زه‌ره‌ره‌كانی دوو ئیداره‌یی هیچ لایه‌كیش هه‌ق نییه له‌یه‌كێتی و پارتی په‌رۆشتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
هه‌روه‌ها ناوبراو وتی " یه‌كێتی ده‌ستی به كۆبوونه‌وه كردووه له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌كان و چاوه‌ڕێی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌وامبوون له گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، نه‌ك قووڵكردنه‌وه‌یان و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یش بكه‌ین ده‌بێ چاره‌سه‌ری بكه‌ین نه‌ك قووڵتری بكه‌ینه‌وه".