مەلا بەختیار: یەکێتی پەکخستنی پەرلەمان رەتدەکاتەوە

بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، مەلا بەختیار رایگەیاند " یەکێتی پەرلەمانی كوردستان بەمەرجەع دەزانێت‌و پەكخستنیشی رەتدەكاتەوە".

لەمیانی مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی ئازادی فەقێ‌ عەلی، لێپرسراوی دەستی کارگێری یەکێتی، مەلا بەختیار  وتی " نابێت پەرلەمانی كوردستان بەهۆی بەهۆی ململانێی حیزبیەوە هەڵبوەشێتەوەو پەرلەمان پەک بخرێت".

رۆژی ١٠/١٢ پارتی وەزیرەکانی گۆڕانی لەناو حکومەتی هەرێم ئیزنداو رێگرشی لەسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد بچێتەوە سەر کارەکەی لەهەولێر. 



PM:04:35:16/10/2015