پارێزگاری سلێمانیش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا به ته‌نزه‌وه ده‌ڵێت: "وه‌ك ده‌ڵێن مه‌عاشه‌كه‌یان جوانه".
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو 10/15 پارێزگاری سلێمانی ئاسۆ فه‌ره‌یدون ، له پێشه‌کی خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا که سه‌ره‌ڕای پشتگیریكردنی له داواكاریه‌کانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و داوای کرد بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ركاره‌كانیان وتیشی " مه‌عاشه‌که‌یان جوانه".
"مه‌عاشه‌که‌یان جوانه"ی ئه‌و مامۆستایه‌ی رۆژی خۆپیشاندانه‌که‌ی رۆژی 10/8 به پۆلیسێکی وتبوو که سه‌ری مناڵێکی خۆپیشانده‌ری شکاندبوو، ئێستا بۆته‌وێردی سه‌رزبانی هه‌موو که‌سێکی ده‌ڤه‌ری سلێمانی.