نێچرڤان بارزانی لەتارانەوە تەقەی خۆی کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە تارانەوە یەکەم تەقەی دەستپێکردنی کاری حکومەتەکەی راگەیاند.

ئاژانسى هەواڵى ئیرنای ئێرانی بڵاویکردەوە " لە پەراوێزى کۆنفرانسى ئاسایشى میونخ لە تاران نێچیرڤان بارزانى بە رۆژنامەنوسانى راگەیاندووە، بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمى کوردستان گفتوگۆکان دەستیان پێکردووە".

نێچیرڤان بارزانی هیچ روونکردنەوەیەکی نەدا لەسەر ئەوەی لەگەڵ کێ دەستیان بە چارەسەرکردنی کێشەکان کردووە، ئایا گۆڕان لەو گفتگۆیانەدا کۆبوونەوەی لەگەڵ دەکرێت؟، یان چۆنێتی چارەسەرەکە چۆنە، تا ئێستا روونەکراوەتەوە، هەروەها تا ئێستا نەزانراوە ئایا کۆماری ئیسلامی ئێران بەهەنگاوەکانی دوایی پارتی بەرامبەر گۆڕان رازیییە و ئەمە تیشکە لە تارانەوە بۆ نێچیرڤان هەڵکراوە، یان بەپێچەوانەوە تاران داوای چارەسەر لەپارتی دەکات لەگەڵ گۆڕاندا.

نێچیرڤان بارزانی بەوەفدێک حکومی بەبەشداری د. رۆژ شاوەیس شەوی رابردوو ١٠/١٦ گەیشتە تاران بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ و چەندین کۆبوونەوەی تر لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی.



PM:09:39:17/10/2015