زاناكانی ناسا لەكاتی ئەنجامدانی گەشتەكانیاندا بۆ بۆشایی ئاسمان، چەندین تاقیكردنەوەی سەیر ئەنجام دەدەن كە دواهەمینیان تێكەڵكردنی بۆیە و ئاوە لە بۆشایی ئاسماندا.
ئاژانسی ئاسمانی ناسا، گرتەیەكی ڤیدیۆیی سەرنجڕاكێش بڵاودەكاتەوە كە تێیدا یەكێك لە كەشتەكان لە بۆشای ئاسماندا ئاو و بۆیە نێكەڵ دەكات و دیمەنێكی ناوازە دروست دەكات.
لەو گرتەیەدا كەمێك ئاو دەردەكەوێت و دواتر ڕەنگەكانی شین و سەوزی تێكەڵ دەكرێت، بەم شێوەیەش ئەو تێكەڵەیە وەك تۆپێك دەردەكەوێت.