فەرماندەی هێزەکان ٧٠ لەسەر هاوپەیمانێتی حیزبەکەی لەگەڵ پارتی دەڵێت" حزبه‌كه‌ی هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌كی نیه له‌گه‌ڵ هیچ حزبێكی تردا‌و ته‌نیا پڕۆژه‌یان له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نه‌كه‌ی تر (گۆڕان، كۆمه‌ڵو یه‌كگرتوی ئیسلامی).
لەچاوپێکەتنێک لەگەڵ رۆژنامەی هاوڵاتی شێخ جەعفەر مەستەفا فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ دەڵێت" تائێستا به‌ره‌سمی مسته‌فا سه‌یدقادر، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه‌و سیفه‌تی وه‌زیری هه‌یه‌و كه‌سیش ئه‌و سیفه‌ته‌ی لێنه‌سه‌ندوه‌ته‌وه، ته‌نیا په‌رله‌مان ده‌توانێت ئه‌و سیفه‌ته‌ی لێبسه‌نێته‌وه یان حكومه‌ت به‌ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
چاوپێكه‌وتنەکەی شێخ جەعفەرکە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی رۆژانی رابردوو دەڵێت" ئێمه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه چه‌كمان هه‌ڵگرتووه له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مان و له‌پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیدا چه‌كمان هه‌ڵگرتووه، له‌به‌رئه‌وه هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئێش و ئازار و خۆشی و ناخۆشی میلله‌ته‌كه‌یه‌تی".
ئەو فەرماندەیە دەڵێت "ئه‌مڕۆش كه مووچه خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند مانگێكه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌و شارستانیانه چونه‌ته سه‌رجاده‌و داوای مافه ره‌واكانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌ی له‌گه‌ڵ داعش رووبه‌ڕومان نه‌بوایه‌ته‌وه ئه‌بوایه هێزی پێشمه‌رگه ئێستا شانبه‌شانی ئه‌وان دروشمی خۆیان به‌رزبكردایه‌وه بۆ پشگیری له‌داوا ره‌واكانی مامۆستایان و هه‌موو مووچه‌خۆرانی كوردستان".