لە چیای
شەنگال 18 خوێندنگا دهکرێتهوه و 900 منداڵ بهزمانی دایک وانهی تێدا دهخوێنن.
رۆژنیوز بلآویکردەوە لە ئەنجامی خەباتێکی درێژخایەن، کە لە شەنگال کراوە له ئێستادا بۆ جاری یهکهم
900 منداڵ بە زمانی دایک دهخوێنن و پەروەردە دهکرێن.
دوای ئامادەکاری
لهلایهن ئەنجومەنی ئیزیدیانی شەنگال به هاوکاری بەرێوەبەری کانتۆنی جزیرە لە 18
خوێندنگە لە یەکی تشرینی یەکەمەوە دەست بە خوێندن کرا.
ماڵپەڕەکە دەڵێت "لەو خوێندنگایانەدا 20 مامۆستا وانە دەڵێنەوە، ئهو
منداڵانهی تەمەنیان لەنێوان 6 بۆ 10 ساڵە دەچنە خوێندنگای سەرەتایی لە
نێوان 10 بۆ 14 ساڵیش دەچنە خوێندنگای ناوەندی".
مامۆستا
عومەر خدر، رایگهیاند" ئێمە لە چیای شەنگال بە هاوکاری ئەنجونی ئیزیدیانی
شەنگال و بەرێوبەری کانتۆنی جزیرە 8 خوێندنگەمان کردەوە"