بارزانی وەک "سەرۆک" پێشوازی لەئه‌مه‌ریکییه‌کان کرد

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی و شێخ جەعفەر ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە بوون کە بارزانی " وەک سەرۆکی هەرێم" لەگەڵ لە جەنەراڵ جۆزێف دانفۆرد سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزە هاوبەشەكانی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری ساز كرا.

ڕۆژی سێشەممە 20ـی 10ـی 2015 لە شاری هەولێر (مەسعوود بارزانی) وەک سەرۆکی هەرێم ( دوو مانگە ماوەکەی تەوابووەو ئێستا هەرێم بێ سەرۆکە ) پێشوازی لە جەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆرد سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزە هاوبەشەكانی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ماتیاس میتمەن كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك فەرماندە و بەرپرسی سوپای ئەمەریكا لە عێراق، لەنێو شاندە کوردیەکەدا هەریەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و شێخ جەعفەر فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی بەشداربوون کە یەکێتی هێزێکە لەگەڵ سێ لایەنەکەی تر داوای هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی دەکەن.

لەو دیارەدا وەک میدیاکانی پارتی باسی دەکەن، سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزە هاوبەشەكانی ئەمەریكا ستاییشی ئازایەتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و سوپاسی ئاستی باشی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان سوپای ئەمەریكا و پێشمەرگەی كردووە.



AM:01:01:21/10/2015