سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی رایگه‌یاند" له پێناو هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌دا بڕیار درا کۆبوونه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی لیژنه‌کان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه".
وا بڕیار بوو جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان جه‌عفه‌ر ئێمنکی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی لیژنه‌کان کۆبێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا به سپی راگه‌یاند" به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان دیدارێکیان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان سازکرد له‌سه‌ر پرسی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی لیژنه‌کان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان، هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتن که ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه سازنه‌کرێت".
هه‌ڵه‌دنی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد گفتوگۆکان به‌و ئاراسته‌یه‌دا بوو که په‌رله‌مان ده‌ورببینێت له هێورکردنه‌وه بارودۆخه‌که‌و نه‌ک ئاڵۆزترکردنی زیاتری کێشه‌کان و له‌م رووانگه‌یه‌وه جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان بڕیاری دا که ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی لیژنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌کات و به‌پێی پێویست له‌گه‌ڵیان کۆده‌بێته‌وه، وا بڕیار بوو یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو جه‌عفه‌ر ئێمنکی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه سازبکات، به‌ڵام له دیداری ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان و جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان " له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بڕیاردرا ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه سازنه‌کرێت".