کەسایەتییەکی عێراقی بۆ نێوەندگیری نێوان پارتی و گٶڕان لە بەریتانیا سەردانی نەوشیروان مستەفا دەکات.
وا بڕیارە سەرۆکی لیستی وەتەنیە د. ئایاد عەلاوی سەردانی نەوشیروان مستەفا بکات و بۆ نێوەندگیری نێوان گۆڕان و پارتی.
ئینتیسار عه‌لاوی ئه‌ندامی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه‌و كه‌سی نزیك له دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئێمه ئاسایش‌و ئارامیی هه‌رێمی كوردستان‌و یه‌كڕیزی گه‌لی كوردمان زۆر به‌لاوه گرنگه، چونكه دۆخی هه‌رێم كاریگه‌ریی به‌سه‌ر بارودۆخی گشتی عیراقه‌وه هه‌یه".
وتیشی " هه‌موانیش ده‌زانن دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌ركرده‌و لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا هه‌یه. له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه پێشوازیكرد له وه‌فدێكی په‌رله‌مانتارانی عیراقی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌خۆم تێیدا ئاماده‌بووم‌و پاش تاوتوێكردنی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كان داوای كرد هه‌موان كاربكه‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ی دوور له‌تووندوتیژیی".
راشیگه‌یاند" بۆ رۆژی دواتر پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی فراكسیۆنی گۆڕان، كه‌دیسانه‌وه خۆم تێیدا ئاماده‌بووم، به‌هه‌مان شێوه په‌رله‌مانتارانی گۆڕانی هاندا رۆڵیان هه‌بێت له‌هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، كه‌بێگومان تێكچوونی ره‌وشی هه‌رێم كاریگه‌ریی بۆسه‌ر عیراق‌و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش هه‌یه، ئه‌وانیش پشتیوانیانكرد له‌تێڕوانینه‌كانی دكتۆر عه‌لاوی كرد".
ئەو ئەندامەی ئیتلافی وەتەنییە ئاشکرای کرد دكتۆر عه‌لاوی به‌ته‌له‌فۆن لەسەر ئەو پرسە قسه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی كردووه‌و دوا پێشهاته‌كان‌و شێوازه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانیان باسكردووه".
ئینتسار عەلاوی بە ماڵپەڕیکەی ووتووە " سبه‌ینێش دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌چێت بۆ بریتانیا‌و له‌وێ سه‌ردانی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات، كه له‌ئێستادا بۆ چاره‌سه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌یه، چونكه ئه‌ویش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ عه‌لاویدا هه‌یه‌و ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و هه‌وڵانه ببنه‌هۆی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه".