"هەوڵ بۆ چارەسەری كێشەی كورد لەچوارچێوەی عێراقدا دەدەین"

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ئەگەری دابەشبوونی عێراق‌و مەسەلەی پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق دەڵێت: سیاسەتی هەرێم ئەوەیە كە چارەسەری كێشەی كورد لە چوارچێوەی عێراقدا بكات.

نێچیرڤان بارزانی لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە "هەندێ بۆچوونی سایسی لە ئەمەریكا‌و سعودیە باس لە دابەشبوونی عێراق لەسەر سێ ناوچەی كورد، سوننە‌و شیعە دەكەن كە لە بنەڕەتدا ئەم بۆچوونە یەكپارچەیی خاكی عێراق دەخاتە مەترسیەوە، پێیتوایە ئەوان بۆچی بەدوای ئەمەوەن"؟

سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت: سیاسەتی ئێمە وەك هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە هەوڵ بۆ چارەسەری كێشەی كورد لە چوارچێوەی عێراق دەدەین‌و ئەوەش لە بەرژەوەندی عێراقدایە. كاتی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەوجۆرە بوو كە شیعە دەنگی بەشیعەدا‌و كورد بە كورد‌و سوننەش بە سوننە، بەڵام ئێمە دەبێت فۆرمولێك بدۆزینەوە كە بتوانین پێكەوە ژیانی ئاشتیانەمان هەبێت لە عێراقدا‌و پێكەوە بین.



PM:04:02:22/10/2015