یەکێتی: سەرۆکی هەرێم زیادەیە

نوێنەری یەكێتیی نشتمانیی كوردستان لە توركیا، بەهرۆز گەڵاڵی ڕایدەگەیەنێت " سەروكایەتی ھەرێمیش بازنە و ئەڵقەیەكی زیادە و مەسروفاتێكی زۆرە و پێویستمان پێی نیە و زیادە".

لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەهرۆز گەڵاڵی، وێڕای ئەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی پێ زیادە جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئەمڕۆ كورد تەنیا پەرلەمان و حكومەتی ھەرێمی پێویستە".

بەهرۆز گەڵاڵی لە درێژەی قسەکەیدا دەڵێت" بەبیرورای بەندە ھەموو شتێك یان ھەموو ھەنگاویك ببیتە مایەی تێكچون و لێكترازاندنی نێوماڵی كوردی و دوو بەرەكی دروستكردن باشتر وایە كورد خۆی لێ دووربخاتەوە و وازی لێ بینێت". 

گەڵالی پێیوایە ئەمڕۆ كورد تەنیا پەرلەمان و حكومەتی ھەرێمی پێویستە؟ و دەڵێت" بۆیە با ئەم شەڕە لەناو ماڵی كوردی دوور بخەینەوە و سەرۆكایەتی ھەرێممان ناوێ و ھەر پێویستیشمان بەم مەقامە نیە و ھەموو ئەو گفتوگۆیانەی ئەمِرۆ لەو بارەیەوە دەكرێن زیادن و سەرۆكایەتی ھەرێممان ناوێ".



PM:06:40:24/10/2015