ڤیدیۆ.. ماسیگرێك منداڵێك‌و چەند كۆچبەری كورد لەدەریای ئیجە رزگار دەكات

منداڵێكی تری كوردی سوریا لەناو دەریای ئیجەدا لەلایەن راوچییەكی ماسیەوە لەگەڵ دایكی لەمردن رزگاركراون و بەخانەوانەكەیان شادكراونەتەوە، دایكی دەڵێت لەوكاتەی روداوەكە رویداوە وێنەكەی ئایلانی بەبیرهاتوەتەوە كە ئەویش لەدەریای ئیجەدا خنكا.

محەمەد خەلەف و دایكی رۆژێك پێش ئێستا كاتێك ویستیان خۆیان بگەیەننە وڵاتی یۆنان، بەلەمەكیان ژێر ئاو كەوتو لەلایەن راوچییەكی ماسیەوە لەمردن رزگار كراو رەوانەی نەخۆشخانە كراوەو چارەسەری پێویستی بۆ كراوە، دوای دەرچونیان لەنەخۆشخانەكە لەگەڵ دایكی گەڕانەونەتەوە ناو خانەوادەكەیان، لۆرین خەلەف بەسەرهاتی كۆچكردنیان و گەیشتنیان ناو ئاوی دەریای ئیجە دەگێڕێتەوە، ئاماژەی بەوە دەكات كە بەهۆی شەڕی سوریاوە لەگەڵ كوڕەكەی و خانەوادەكەی كۆبانێیان جێهێشتوە، دەڵێت: داعش بەدوای هاوسەرەكەی دەگەڕێت و بۆ رزگاركردنی ژیانی كوڕەكەی هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە وڵاتی سویسرا، چونكە دایكی لەوێیە.




PM:09:41:24/10/2015