له‌م قه‌یرانه‌ی دوایدا که له‌ئه‌نجامی ده‌رکردنی وه‌زیره‌کانی گۆڕان‌و رێگرتن له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان، حکومه‌ت و په‌رله‌مان ئیفلیج بووه، تا ئێستا سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی کۆنه‌بۆته‌وه، ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه ئه‌و پرسه بۆ سپی ئاشکرا ده‌کات.
ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به سپی راگه‌یاند: له‌به‌ر رۆشنایی دوا کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی، مه‌کته‌بی سیاسی هه‌نگاوه‌کانی خۆی له‌م قه‌یرانه‌دا ده‌نێت".
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ستیاری بارودۆخی کوردستان و هه‌ڵویستی یه‌کێتی کردووه‌و وتی" هێڵه گشتییه‌کانی سیاسه‌تی یه‌کێتی له‌م قه‌یرانه‌ی ئه‌مڕۆدا ئاشکرایه و مه‌کته‌بی سیاسیش له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه‌گشتیانه کار ده‌کات".
ئارێز عه‌بدوڵا که په‌رله‌مانتاری عێراقیشه له‌سه‌ر لسیتی یه‌كێتی، هێڵه گشتییه‌کانی سیاسیه‌تی یه‌کێتی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا له‌وه‌دا بینیه‌وه که یه‌کێتی به‌ربگرێت له دروستبوونی دوو ئیداره‌یی و رێگرتن له درووستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ و پارێزگاری له‌شه‌رعیه‌ت که په‌رله‌مان و حکومه‌ت ده‌گرێته‌وه، هاوکات یه‌کێتی سووریشه له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم به به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه.
سه‌باره‌ت به سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی، ئارێز عه‌بدوڵا وتی" هه‌ر کاتێک پێویست بوو بڕیار له‌سه‌ر پرسێکی گرنگ بدرێت له‌م بارودۆخه‌دا ناسکه‌دا، ئه‌وا سه‌کردایه‌تی یه‌کیتی کۆبوونه‌وه‌ی خۆی سازده‌کات و ئیش‌کردنی رۆژانه له‌م پرسه‌دا سپێرداوه به مه‌کته‌بی سیاسی".
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دوا کۆبوونه‌وه‌ی خۆی له رۆژی 8/2 له سلێمانی له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و پرۆژه‌که‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر ئه‌و پرسه سازکرد.