لیك ئەم سودانەی هەیە

توێژینەوەیەكی پزیشكی دەریخستووە كە لیك كاریگەریەكی زۆری هەیە لەسەر ڤایرۆس و میكرۆبەكانی لەش ئەمەش بەهۆی بونی چەندین ماددەی دژە ڤایرۆس لە پێكهاتەكەیدا.

توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێك لە ناوەندی ئەمریكی بۆ توێژینەوەی كیمیایی لەسەر 180 كەسی تەمەن جیاواز ئەنجامدراوە كە لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێر پێكهاتوون.

توێژەرەكان بۆیان دەركەتووە كە لیك چەندین ماددەی پرۆتینی و شەكری تێدایە كە دژی ڤایرۆس و میكرۆبە جۆربەجۆرەكانە.

بەڕای پسپۆڕەكان ڕێژەی ئەو ماددانە بەپێی تەمەنی كەسەكە گۆڕانی بەسەردا دێت و لەگەڵ زیاد بونی تەمەندا، ڕێژەیان زیان دەكات، بەتایبەت ئەگەری ئەو كەسە تەمەنی سەروو 65 ساڵ بێت، هەروەها ڕەگەزی كەسەكەش گۆڕانێكی كەم لە ماددەكانی لیكدا دروست دەكات.

توێژینەوەكە ئاماژە بەوەش دەكات ئەو خانانەی لیك كە لە پرۆتینی شەكری پێكهاتوون زۆرینەی ڤایرۆس و میكرۆبەكان لەناودەبەن، بە تایبەت ئەوانەی هۆكاری توشبوون ئەنفلۆنزاو هەڵامەت لای كەسانی بەتەمەن.



PM:06:10:25/10/2015