وەزیرێکی گۆران پێیوایە سیاسەتی نەوتی پارتی شکستیخواردووەو کاتی ئەوەش هاتووە پرسی بوودجەی هەرێم لە بوودجەی ساڵی ٢٠١٦ عێراقدا یەکلاییبکرێتەوە.
دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت" پارتی ٢٠% نەوت دەفرۆشێت، بەڵام ناتوانێت كه‌متر ١٧% ی بوودجه‌ی هه‌رێم دابین بكات و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمش ناگاته ١٠% ی بوودجه‌ی عێراق".
ئەو وەزیرەی گۆڕان ڕاشیگەیاند "له ڕابردوودا پارتی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر نه‌وت سه‌ربه‌خۆ بفرۆشن ده‌توانن مووچه‌ی هه‌رێم دابین بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ركه‌وت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان شکستی هێناوه له دابینكردنی بوودجه‌ی هه‌رێمدا".
ڕێباز محەمەد پێیوایە "ئه‌و كاته‌ی هه‌رێم به‌شێك له نه‌وته‌كه‌ی له ڕێگا‌ی به‌غداوه دەناردە دەرەوە، مووچەی دوو مانگی فەرمانبەران دواكه‌وتبوو، به‌ڵام له‌وكاته‌وە کە هەرێم ڕاسته‌وخۆ نه‌وت ده‌فرۆشێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران سێ مانگ زیاتر لە وادەی خۆی دواكه‌وتووه".