گۆڕان: هه‌ر وه‌فدێکی حکومه‌تی هه‌رێم بێته‌ به‌غدا شه‌رعی نییه‌

گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر وه‌فدێکی حکومه‌تی بێت بۆ به‌غدا، وه‌فدێکی شه‌رعی نییه‌.

سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق هۆشیار عه‌بدوڵا رایگه‌یاند" به‌راشکاوی دوپاتی دەکەینەوە دوای کودەتاکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان بە بریارێکی حیزبی و رێگرتن لە سەرۆکی پەرلەمان بۆ چونە ناوهەولێر و تا ئەو کاتەی پارتی ئەو کودەتا و داگیرکردنەی هەولێر و پەرلەمان کۆتایی پێ دێنێت، ئەو پەڵەیە بە هەر ئالیەتێک کە پەسەند بێت لای گۆڕان و هێزە سیاسیەکان دەسڕێتەوە ، هیچ وەفدێکی حکومەتی هەرێم لای ئێمە شەرعیەتی نیە و دانی پێدانانێین".

سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت" هاتنی هەر وەفدێک لە ئێستادا جگە لە نوێنەرایەتیکردنێکی حیزبی ئاستێکی تری نیە . لە ئێستادا هەر وەفدێک بێت ئەرکی هەرە گرنگی پەیوەست دەبێت بە مەسەلەی دارایی و بودجەی ۲٠۱٦ و ئەوەش بەرپرسیارێتی وەزارەتی داراییە کە لە ئێستادا پارتی وەزیرەکەی دور لە هەموو یاسا و رێسا و عورفێکی دیموکراسی و پەرلەمانی بە زەبری هێز دورخستۆتەوە ." 



PM:01:15:26/10/2015