بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەو قسەیەی درکاند کە لەهەلومەرجی ئەمڕۆی کوردستاندا پارتی زۆر نیگەران دەکات و، وتی" په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ گۆڕان په‌ره‌پێده‌ده‌ین و ده‌یگه‌یه‌نینه ڕێكه‌وتنی سیاسی، به‌ڵام ئه‌م رێكه‌وتنانه له‌سه‌ر حسابی هیچ لایه‌نێك نییه‌و به‌ڕاشكاوانه‌ش باسمان كردووه".
ئێواره‌ی رۆژی (25/10/2015 ) مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، لە ئه‌ڵمانیا له‌كۆڕێكی كراوه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تی سیاسی، رووناكبیران، نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه‌كان بەشداربوون وتی:
یه‌كێتی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته ژێرباری دوو ئیداره‌یی و بیرۆكه‌ی وا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. هیواداریشین كه‌س بیر له‌شتی وانه‌كاته‌وه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان له‌وه‌دایه ئاسه‌واره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و دوو ئیداره‌یی به‌یه‌كجاری ریشه‌كێش بكه‌ین و هه‌وڵێكی زۆرماندا تاكۆتایی به‌و ناخۆشیانه بێنین. بۆیه گرنگه هه‌مومان پێكه‌وه بنه‌ماكانی سه‌ره‌وه‌ری یاسا بچه‌سپێنین و ڕێز له‌یاساكان بگرین.
لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، بەرپرسی دەستەی کارگێری یەکێتی وەک میدیاکانی ئەو حیزبە بڵاویان کردەوە لەو کۆڕەدا دەڵێت" وتی: یه‌كێتیی پابه‌نده به‌پرۆژه‌ی هاوبه‌شی چوار لایه‌نه‌كه‌وه‌و سورین له‌سه‌ریی و پاشه‌كشه‌مان نه‌كردووه‌و ناشیكه‌ین. ده‌مانه‌وێ ده‌سه‌ڵاته‌كان فۆرمه‌له بكرێته‌وه‌و هیچ لایه‌نێكیش له‌م لایه‌نانه سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی دوو ساڵی تری سه‌رۆكی هه‌رێم، قسه‌یان نه‌كردووه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه قسه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانه.
مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی چەند رۆژێکە بەسەردانێک هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە.