لەبری وەزیری پێشمەرگە، وەزیری ناوخۆ( پارتی) پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کرد

‌وێنە: ئەرشیف ١٢-١
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئۆرسولا ڤۆن دێر لێین، گەیشتە هەولێر بەپێچەوانەی جاری پێشوەوە کە وەزیرەکەی گۆڕان مستەفای سەیدقادر پێشوازیلێکرد، ئەمجارە وەزیری ناوخۆ کەریم سنجاری و چەند بەرپرسێکی تری ناو حکومەتی سەر بەپارتی پێشوازیان لێکرد.

 وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا دوێنێ ئێوارە گەیشتە بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممەش لەگەڵ هەریەك لە د. فوئاد مەعسووم سەرۆككۆماری عێراق، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە.

کەمێک پێش ئێستا ئۆرسولا ڤۆن گەیشتە هەولێر و لەلایەن کەریم سنجاری و فەلاح مستەفا و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکومەتی هەرێمەوە لە ئەڵمانیا پێشوازیکرا. ( پێشوازیکران پارتی بوون).

وا بڕیارە ئۆرسولا ڤۆن دێر لێین سبەی لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت کۆبێتەوە.

 دوا سەردانی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە ١٢-١-٢٠١٥دا بوو کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر نیشتەوە و وەزیری پێشمەرگە مستەفای سەید قادر پێشوازیلێکرد.

ئەڵمانیا ١٠٠ راوێژکاری سەربازی لەهەرێمەوە لە رووی یارمەتی سەربازیەوە کۆمەکێکی سەربازی بەرچاوی پێشکەش بە هێزی پێشمەرگە کردووە.



PM:10:00:26/10/2015