پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتەوە یەکەم هەنگاوی جێگا پڕکردنەوەی وەزیرەکانی گۆڕانی ناو د. پشتوانی سادقی بە وەکالەت کرد بە وەزیری ئەوقافیش.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی پێکەوە ژیانی ئاینەکان، مەریوان نەقشبەندی بە کەناڵی nrt راگەیاندووە کە "بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان"د.پشتیوان صادق وەزیری پەروەردە"وەك وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەوەكالەت ڕاسپێردرا".
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە "(د.دیار عیزەدین جەباری) بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر وەك بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەوەكالەت دەستنیشان كرا".