هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌توندی وه‌ڵامی داود ئۆغلو ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت" ئەو رۆژانە تێپەڕین كە چەندجار هێرش بكەنە سەر یەپەگە".
هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە، له‌سه‌ر دوا لێدوانی داود ئۆغلۆ سه‌باره‌ت به‌هێرشکردنه سه‌ر شه‌رڤانان له‌رۆژئاوا ده‌ڵێت" چەند ساڵە داعش لێرەیە تۆ جارێك هێرشت نەكردە سەریان، دەڵێن بەبێ ئاگایی ئێمە باڵندەش نافڕێ، باڵندە دەفڕێ، وانیشان دەدەن كە توركیا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەبات، گوێگرتن نازانێ، هەوا لە كۆڵانەكانی گرێ سپی جیاوازە، تۆ هیچ شتێك نازانی".
ده‌میرتاش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که یەپەگە رووباری فورات تێدەپەڕێنێت‌و تۆش وەك تەماشاكەر سەیردەكەیت.
سەلاحەدین دەمیرتاش، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات لە جەرابلوس داعش هەیە، بۆچی تۆ داود ئۆغلو لێینادات و ده‌ڵێت" ئێوە هەتا ئێستا نەتانتوانیوە بە داعش بڵێن رێكخراوێكی تیرۆریستی".
شه‌وی رابردوو سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا به میدیاکانی وڵاته‌که‌ی راگه‌یاند که چه‌ندجارێک هێرشیان کردۆته سه‌ر یه‌په‌گه‌و ئاگاداریان کردوونه‌ته‌وه نابێت له فورات بپه‌ڕنه‌وه.