بزانە چەند سەركردەی كوردی تێدایە.. لیستی تیرۆری تورکیا بڵاو کرایەوە

توركیا لیستی "تیرۆریستە داواكراوەكان"ی بڵاوكردەوە چەندین سەركردەی كوردی تێیدایە‌و خەڵاتیش بۆ ئەو كەسانە دەدات كە هاوكاربن لە دۆزینەوە ئەو "تۆمەتبار"انەدا.

لە ماڵپەری "www.terorarananlar.pol.tr" ناوی تیرۆریستە داواکراوەکان ئاشکرا کراوە و بۆ بەشەکانی سوور، شین، سەوز، پرتەقاڵی و رەساسی جیا کراوەتەوە.

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر خەڵات بەو کەسانە دەدات کە ھاوکار دەبن لە دۆزینەوەی تاوانباران و بۆ ئەم مەبەستەش لیستێکی ئامادە کردووە.

لە ماڵپەری "www.terorarananlar.pol.tr" لە ژێر ناونیشانی "تیرۆریستە داواکراوەکان" ش لیستێک ئامادە کراوە کە بۆ بەشەکانی سوور، شین، سەوز، پرتەقاڵی و رەساسی جیا کراوەتەوە و ناوی ھەریەک فەتحوڵڵا گولەن، جەمیل بایک، موراد قەرەیڵان، ئیلھامی باڵی و دوڕان کاڵکان لە بەشی سوور ھاتووە.

لە ماڵپەرەکە ئاماژە بەوە کراوە کە بۆ ئاگەدارکردنەوە لە دۆزینەوەی داواکراوەکان دەتوانرێت بە رێگەی نووسراو، گفتوگۆ، نامەی ئەلیکترۆنی بگەیەنرێتە یەکەکانی پۆلیس و یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە جەندرمە و باڵیۆز و کونسوڵخانەکانی دەرەوەی تورکیا. ئاگادارکردنەوەکانیش لە رێگەی ژمارەی تەلەفۆنی ١٥٥ پۆلیس، ١٥٦ جەندرمە و ١٤٠ ھێڵی ئاگادارکردنەوە تیرۆر ئەنجام دەدرێت.

روونیش کراوەتەوە لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە مەبەستی رێگریکردن لە تۆمەتباران و دەستگیرکردنی تاوانباران، ناسنامەی ئەو کەسانەی پەیوەندی بۆ دەستگیرکردنیان دەدەن بە نھێنی دەمێنێتەوە و لە چوارچێوەی نھێنی دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

-زۆربەی لیستەکان لە ئەندامانی پەکەکە\کەجەکە پێک دێت

لە ماڵپەرەکەدا زانیاری وەک ناوی داواکراوەکان، رێکخراوەکەی، مێژوو و شوێنی لەدایکبوونی تیدایە. لە گشت بەشەکاندا زۆربەی داواکراوەکان سەر بە ئەندامی پەکەکە\کەجەکەن کە تێکڕا ٥٢ ئەندامی داواکراون و بەسەر بەشەکان دابەش بووە کە بەم شێوەیەیە: لە بەشی سوور ١٤، لە بەشی شین نۆ، لە بەشی پرتەقاڵی ١٧ و لە بەشی رەساسی ١٢ داواکار. ھاوکات تەواوی بەشی سەوز لە ئەندامانی پەکەکە\کەجەکە پێکدێت کە لە ٢٠ کەس لەخۆ دەگرێت.

لە بەشی سووریش فەتحوڵا گولەن بە ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی FETÖ/PDY داواکراوە و ١١ ئەندامی رێکخراوی سەر بە گولەنیش داواکراون کە زۆربەیان ناویان لە بەشی رەساسییە.

ھاوکات ١٢ ئەندامی داعشیش داواکراوان و دوو ئەندامی DHKP-C  و دوو ئەندامی MLKP  لە نێو لیستی تیرۆرن کە زانیاری ناو و رۆژ و شوێنی لەدایکبوونیان نووسراوە.

بەشی سوور:

Musa Aşoğlu (DHKP/C), Muzaffer Ayata (PKK/KCK), İlhami Balı (DEAŞ), Cemil Bayık (PKK/KCK), Mustafa Dokumacı (DEAŞ), Fetullah Gülen (FETÖ/PDY), Zeki Gürbüz (MLKP), Fehman Hüseyin (PKK/KCK), Duran Kalkan (PKK/KCK), Engin Karaaslan (PKK/KCK), Mustafa Karasu (PKK/KCK), Murat Karayılan (PKK/KCK), Ali Haydar Kaytan (PKK/KCK), Nuriye Kesbir (PKK/KCK), Sabri Ok (PKK/KCK), Hülya Oran (PKK/KCK), İsmail Özden (PKK/KCK), Zerrin Sarı (DHKP/C), Ferhad Abdi Şahin (PKK/KCK), Süleyman Şahin (PKK/KCK)

بەشی شین:


Sefer Açar (PKK/KCK), Yakup Aktulum (DEAŞ), Muhammet Zana Alkan (DEAŞ), Şerif Başboğa (PKK/KCK), Azimet Ceyhan (MLKP), Hejar Çelik (PKK/KCK), Mehmet Mustafa Çevik (DEAŞ), İbrahim Çoban (PKK/KCK), Kasım Dere (DEAŞ), Mahmut Gazi Dündar (DEAŞ), Ömer Deniz Dündar (DEAŞ), Merve Dündar (DEAŞ), Faruk Erdemir (PKK/KCK), Kadir Gözükara (DEAŞ), Nevzat Gündüz (PKK/KCK), Ekrem Güney (PKK/KCK), Umut Hocaoğlu (PKK/KCK), Ayşenur İnci (DEAŞ), Mehmet İşik (DEAŞ), Celal Kaya (PKK/KCK)

بەشی سەوز:

Halil Arıtürk, (PKK/KCK) Aslan Abdurahim (PKK/KCK), Ateş Cemil (PKK/KCK), Adem Barut (PKK/KCK), Cahit Beyhan (PKK/KCK), İsmail Çabuk (PKK/KCK), Eyüp Çelik (PKK/KCK), Şehabettin Çotak (PKK/KCK), Ali Demir (PKK/KCK), İskender Doğruer (PKK/KCK), Yahya Duman (PKK/KCK), Vasvettin Epturan (PKK/KCK), Sait Ergül (PKK/KCK), Müslim Fırtına (PKK/KCK), Hakan Kızıl (PKK/KCK), İdris Özen (PKK/KCK), Seyithan Sinet (PKK/KCK), İbrahim Şengül (PKK/KCK), Alim Taş (PKK/KCK), Edip Yetüt (PKK/KCK)  

بەشی پڕتەقاڵی:

Murat Abo (PKK/KCK), Birgül Ayaz (PKK/KCK), Murat Aydın (FETÖ/PDY), Selahattin Bilge (PKK/KCK), Düzgün Bilgin (PKK/KCK), Aydın Bulut (PKK/KCK), Zamani Çamak (PKK/KCK), Murat Davutoğlu (PKK/KCK), Bilal Düzgün (PKK/KCK), Eren Kenan (PKK/KCK), Muhammet Eroğlu (FETÖ/PDY), Mehmet Salih Güvercin (PKK/KCK), Salih İzer (PKK/KCK), İdris Kaplan (PKK/KCK), Tamer Koç (PKK/KCK), Vedat Küçük (FETÖ/PDY), Emir Melet (PKK/KCK), Bilal Serhat Sarıtaş (PKK/KCK), Ahmet Talva (PKK/KCK), Vehbi Taş (PKK/KCK)

بەشی رەساسی:

Hüseyin Acar (PKK/KCK), Nuri Adıyaman  (PKK/KCK), Ali Akın (FETÖ/PDY), Mehmet Emin Arı  (PKK/KCK), Abuzer Arıca  (PKK/KCK), Mustafa Muhummad Aslan  (PKK/KCK), Nurettin Aytuğ (FETÖ/PDY), Fırat Berkpınar  (PKK/KCK), Yusuf Buldağ  (PKK/KCK), Kadir Bülbül (FETÖ/PDY), Soner Cesur (FETÖ/PDY), Hizret Çalkın (PKK/KCK), Eşref Çiftçi (FETÖ/PDY), İbrahim Demir  (PKK/KCK), Ercan Dolapoğlu (FETÖ/PDY), Sinan Donat  (PKK/KCK), İsmil Erbay  (PKK/KCK), Erhan Erdoğan (FETÖ/PDY), Ramazan Faik (PKK/KCK), Asım Gencer (FETÖ/PDY)
 



PM:03:52:29/10/2015