بەهۆی بەردەوامی مانگرتنی پزیشەکانی شاری سلێمانیەوە باری نەخۆشخانەکان نائاساییەو چەندین حاڵەتی نەخۆشی مەترسیدار هەیە، لەبەر بێ پزیشکی مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە.
ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشەکانی سلێمانی بەردەوامن لە مانگرتن و بەو هۆیەوە ژیانی چەندین نەخۆش کە باری تەندروستیان خراپە، مەترسیان لەسەرە،هاوڵاتی ئاسۆ عەبدولەتیف بە سپی راگەیاند" سێ رۆژە کەسێکی نزیکیان، جەڵتە لێیداوەو لە نەخۆشخانەی شار کەوتووە، تا ئێستا پزیشک سەردانی نەکردووە.
ئاسۆ عەبدولەتیف دەڵێت" دوكتۆر نابێت ئهم كاره بكات بهخاتری خواو ئازاره نهبڕاوهكانی نهخۆشهكهی، چونكه دوكتۆرهكان بهرپرسن له ژیانی نهخۆش و بیمارهكان و ئهم پرسهش كهمتهرخهمی وبێویژدانی قبوڵ ناكات و مێژوو بهباشی دهینوسێتهوه".
ئەو هاوڵاتیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد پەیوەندیشیان کردووە بە وەزیری تەندروستیەوە، ئەو لای خۆیەوە هیچ " رێگا چارەیەکی لا نەبووە".
ئەم حاڵەتە لەچەندین نەخۆشخانەی تر دووبارە بۆتەوەو بەهۆی مانگرتنی پزیشەکەکانەوە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی نەخۆش دروتسبووە.
ژمارەیەک پزیشکی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە ماوەیەکە دەستیان بە مانگرتن کردووەو ناوبەناو دەست دەکەنەوە بەدەوام، بەڵام زۆربەی کاتەکان بەردەوامن لە مانگرتن.