شەڕڤانان لە رۆژئاوا ٢١ چەکداری خۆیان چەک دەکەن

یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوا لەچەند رۆژی رابردوودا ٢١ چەکدارت خۆی چەککرد.

یەپەگە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردەوە  لەم ماوەیەی رابردوودا ٢١ شەڕڤانی کەم تەمەنی نێو ریزەکانی خۆی چەککردووە.

لەنێو شەڕڤاناندا کۆمیتەیەک بەناوی کۆمیتەی چاودێری و کۆنترۆڵکردنی هێزی شەڕڤانانەوە هەیە، کە کاری چاودێریکردنی دیسپلینی نێو شەڕڤانانە، ئەو کۆمیەتەیە پاشئەوەی مۆڵەتی لە فەرماندەیی گشتی یەپەگەوە وەرگرتووە، ئەو چەکدارانەی دەرکردووەو رادەستی ماڵەوەی کردوونەتەوە.

ماوەیەک لەمەوبەرو بەدیاریکراوی لە مانگی تەموزدا، رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ شەڕڤانانیان بەوە تۆمەتبار دەکرد کە لەنێو ریزەکانیدا چەکداری تەمەن منداڵ هەیە کە بەپێی یاسا نێودەولەتییەکان چەکدارکردنی میرمنداڵ قەدەغەیە، فەرماندەیی یەپەگە کۆمیتەی چاودێری ناو شەڕڤانانی سەرپشک کرد تا ئەو میڕمنداڵانە چەک بکات کە ژمارەیان ٢١ مێرمنداڵ بوو. 



PM:03:05:30/10/2015