ژمارەیەك چاودێری نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەكان لەتوركیا دەستگیركران

هێزەكانی پۆلیسی توركیا شاندێكی چاودێرانی وڵاتی یۆنانیان دەستگیركرد كە بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی سەردانی ئەو وڵاتەیان كردبوو.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فورات نیوز، ئەو شاندەی یۆنان دوای ئەوە دەستگیرکراون، کە بەزۆر لە خوێندنگای سەرەتایی تێیفیک کورت لە شارۆچکەی کومکاپی دەرکراون کە تیایدا چاودێری هەڵبژاردنەکەیان کردووە.

ماڵپەڕەکە باسی لەوەش کردووە، چاودێرە یۆنانییەکان براون بۆبنکەی پۆلیسی ئەستەمبوڵ.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، چاودێرانی بیانی لە خوێندنگای سەرەتایی ئیبراهیم ئۆزای لە ئیسینیورت و لە خوێندنگای سەرەتایی تونا لە بارام پاشا و خوێندنگای سەرەتایی حەسەن ڕومێلی لە باغچەلەریش دەستگیرکراون.



PM:03:56:01/11/2015