نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی 11 دیاریكرا

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا خشتەی پێدانی کارەبای مولیدە ئەهلییەکان و کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان بۆ مانگی 11 ئاشکراکرد.

لە کۆبونەوەیەکیاندا بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزا و بەرپرسان و بەڕێوبەرانی کارەبا و موەلیدە ئەهلییەکان، خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان و کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان بۆ مانگی 11 دانراوە، بەو پێیەش پێویستە موەلیدەکان 180 کاتژمێر کارەبا بدەن لەم مانگەدا کە دەکاتە 6 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە 8100 دینار دەبێت ، بەڵام بەهۆی ئەوەی موەلیدەکان لە مانگی 10ی ڕابردوودا کەمتر لەو کاتەی بۆیان دیاری کرابوو کاریان کردووە، نرخی ئەمپێرێک لەنێوان 5000 بۆ 6500 دینار دەبێت .


هەروەها ئاماژەش بەوە دراوە، هەر موەلیدەیەک لە پێدانی کارەبای ئەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە سەرپێچی بکات سزا دەدرێت و نابێت لە 12 ی نیوەڕۆ تا 1 ی شەو هاوڵاتیان بێ کارەبا بن و دەبێت کارپێکەری موەلیدەکان ئامادەبن و هەرکاتێک کارەبای نیشمانی بڕا ئەوان کارەبا بدەن بە هاوڵاتیان .



PM:01:16:03/11/2015