میدیا عەرەبیەکانیش زانیان لەسەر گرتنەوەی شەنگال کێشە لەنێوان لایەنە کوردیەکان هەیە

کەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاویکردەوە دواکەوتنی ئازادکردنی  شەنگال بەهۆی ناکۆکی نێوان پەکەکەو پارتیەوەیە.

بەرپرسێکی پارتی، قاسم شەشۆ، ناکۆکییەکانی حیزبەکەی و پەکەکە دەگەیەنێتە میدیا عەرەبییەکان و ئاشکرای دەکات دواکەوتنی ئازادکردنی ئەو شارە بەهۆی ناکۆکی نێوان پارتەکەی و پەکەکەوەیە.
 
قاسم شەشۆ بە تۆڕی هەواڵی ئەلعەرەبییەی راگەیاندووە "بەهۆی ناکۆکیەوە تا ئێستا چەند جارێک کاتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شەنگال دواخراوە".

ئەو بەرپرسەی پارتی لەسەر دواکەوتنی ئازادکردنی ئەو شارە ڕەخنە لە هێزەکانی پەکەکە دەگرێت.

ماوەی ساڵێک زیاترە شەنگال بەبێ بەرگریەکی ئەوتۆی هێزی پێشمەرگە کەوتە دەست داعش، هەفتەیەک لەمەوبەر پلان دانرا بۆ ئازادکردنی، بەڵام بەهۆی ناکۆکی هەردوو لایەنی کوردی، پارتی و پەکەکەوە دواخراوەو تا ئێستا هیچ وادەیەکی نوێ بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئازادکردنی دیاری نەکراوە.



PM:01:33:03/11/2015