توركیا ژمارەیەك ئەفسەری پۆلیس‌و بەرپرسی پلەباڵای دەستگیركرد

ئەمرۆ پۆلیسی توركیا 35 كەس لە لایەنگرانی فەتحوڵا گوڵەنی بەتۆمەتی پیلان دژی حكومەتی توركیا‌و سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە دەستگیركرد كە زۆربەیان ئەفسەری پۆلیس‌و بەرپرسی پلەباڵای حكومەتن.

پۆلیسی توركیا ئەمرۆ 3/11، لەشاری ئەزمیر ئەو 35 كەسەی دەستگیركرد كە بە پێی هەواڵی میدیاكان، ئەم كەسانە لایەنگری فەتحوڵا گۆڵەن، سەركردەی "بزوتنەوەی گوڵەن"ن كە تۆمەتی روخاندنی حكومەتەكەی ئەردۆغانیان لێدراوە.



PM:02:44:03/11/2015