ناردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهان "بەیەكجاریی" راگیرا

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جیهانی توركیا بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم، بە یەكجاریی راگیرا.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمرۆ لە بەیاننامەیەكدا راگەیاند: بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێمی كوردستان بە رێكەوتنی نەوتیی لەگەڵ حكومەتی بەغدا، وەزارەتی نەوت هەناردەكردنی نەوتی بۆ بەندەری جیهان بە تەواوی راگرت.

عاسم جیهاد وتیشی: بەپێی رێكەوتنی نەوتیی نێوان حكومەتی ناوەند‌و حكومەتی هەرێم، بڕیاربوو داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێم بۆ حكومەتی بەغدا بگەرێتەوە‌و بخرێتە خەزێنەی حكومەتی بەغدا، بەڵام هەولێر پابەند نەبووە.



PM:04:01:03/11/2015